گیانلەدەستدانی دەیان کۆچبەر بە هۆی نوقمبوونی یەختەکەیانەوە لە کەناراوەکانی لیبیا

دیمەشق – نۆرس پرێس

ئەمڕۆ یەکشەممە، نووسینگەی رێکخراوی نێودەوڵەتی کۆچبەران لە لیبیا رایگەیاند، کە لانیکەم 61 کۆچبەر بێسەروشوێن بوون دوای ئەوەی یەختەکەیان لە کەناراوەکانی لیبیادا نوقم بوو.

رێکخراوی نێودەوڵەتی نەتەوەیەکگرتووەکان لە لێدوانێکدا بۆ ئاژانسی فرانس پرێس، رایگەیاند کە “ژمارەیەکی زۆر لە کۆچبەران کە نزیکەی 61 کەس بوون، گریمانە دەکرێت بەهۆی شەپۆلی بەهێزەوە گیانیان لەدەستدابێت”، کە یەختەکەیان ژێرئاو کەوتووە، ” دوای ئەوەی بە یەختێکی 86 کۆچبەرییەوە، شاری زووارەیان بەجێهێشتووە لە باکووری رۆژئاوای لیبیا”.

نووسینگەی رێکخراوەکە ئاماژەی بەوەشکردووە، زۆرینەی کۆچبەرەکان هاووڵاتیی نەیجیریا و گامبیا و وڵاتانی دیکەی ئەفریقین و قوربانییەکانیش منداڵ و ژنانیان تێدایە.

بە گشتی 25 کەس رزگارکراون و گواستراونەتەوە بۆ ناوەندێکی دەستبەسەرکردنی لیبیا لە سەر رێگای ئەلسکە لە تەرابلوسی پایتەخت.

داڕشتنەوەی: موعاز ئەلمحەممەد