هەواڵگری تورکیا، نۆ هاووڵاتی سڤیل لە سه‌رێ كانی دەستگیر دەکات
سێرێکانییە – نۆرس پرێس
ئه‌مڕۆ شەممە، هەواڵگریی تورکیا لە شاری سه‌رێ كانی لە باکووری حەسەکەی رۆژئاوای كوردستان، بە تۆمەتی بانگه‌شه‌كردن بۆ به‌ڕێوبه‌ری خۆسه‌ری و هاندان دژی تورکیا، هەڵیانكوتایه سەر سێ ماڵ و نۆ هاوڵاتی سڤیلیان دەستگیرکرد.
سەرچاوەیەک لە میلیشای شورته‌ی عه‌سكه‌ری دڵسۆز بۆ تورکیا ڕایگەیاند، هەواڵگری تورکیا بە هەماهەنگی لەگەڵ شورته‌ی عه‌سكه‌ری، گەمارۆی دەوروبەری ئه‌و ناوچەیان داوه، كه هه‌ڵیانكوتاوه‌ته سه‌ر ماڵه‌كان.
ئه‌وه‌ش خراوه‌ته‌ڕوو نۆ هاوڵاتی سڤیلیان ده ستگیر کردووه له نێویاندا منداڵێك به ناوی “ئوسامه سه لوم” (16 ساڵ) و ژنێك به ناوی “زاهیده السلوم” (31 ساڵ) دواتر گواستراونه‌ته‌وه بۆ ناوه‌ندی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی تیرۆر له سه‌رێ كانی.
لەم دواییانەدا هەڵکوتانە سەر ماڵ و دەستگیرکردنی هاووڵاتیانی سڤیل لەلایەن هەواڵگری تورکیاوە زیادی کردووە، بە تۆمەتی تیرۆر، بەو پێیەی زۆرینەی دەستگیرکراوەکان دەگوازرێنەوە بۆ خاکی تورکیا، هەواڵگری تورکیا لەماوەی ئەم مانگەدا سێ هەڵمەتی دەستگیرکردنیان لە شاری سه‌رێ كانی ئەنجامداوه و دەستگیرکراوەکانیش بۆ زیندانەکانی نێو خاكی توركیا.