“به‌ره‌ی نوسرە” سه‌ركرده‌یه‌كی خۆی راده‌ستی هەواڵگری تورکیا ده‌كات
ئیدلب – نۆرس پرێس
ئه‌مڕۆ شەممە، ده‌سته‌ی تەحریر شام (به‌ره‌ی نوسرە) ی پێشوو سەرکردەیەکی ریزەکانی خۆی، کە پێشتر لە شاری ئیدلب دەستگیری کردبوو، ڕادەستی هەواڵگری تورکیا کرد.
بەرەی نوسرە رووبه‌ڕووی ململانێی ناوخۆیی بووه‌ته‌وه، بەو پێیەی نزیکەی سێ مانگ پێش ئێستا دوای ئەوەی ئەبو ماریا ئەلقەحتانی، دەستگیرکرد، دواتر سەرکردەییه‌كی دیكه به ناوی، ئەبو ئەحمەد زه‌کور، کشانەوەی خۆی له‌و گروپه راگه‌یاند.
سەرچاوەیەکی كارگێڕی له ده‌سته‌ی ته‌حریر شام ڕایگەیاند، پاشنیوەڕۆی ئه‌مڕۆ، هێزە ئەمنییەکانی سه‌ر به ته‌حریر شام “ئەبو ئەیوب شەرقییە”، كه یەکێکه بووه لە فەرماندە دیارەکانی لیوای “عومەر” لە “بەرەی نوسرە”، ڕادەستی هەواڵگری تورکیا كرد لە دەروازەی سنووریی باب ئەلهەوا.
ئاماژەی بەوەشکرد، ئەو سەرکردەیەی راده‌ستی توركیا كراوه به لایەنگری “ئەبو ئەحمەد زه‌کور” و “ئەبو ماریا ئەلقەحتانی” دادەنرێت و نزیك بووه له‌وانه‌وه. پێش ئه‌و ده‌ستگیركراوانه‌ش ده‌سته‌ی ته‌حریر شام چه‌ند سه‌ركرده‌یه‌كی دیكه‌ی خۆی ده‌ستگیركردبوو.