سوپای پاسدارانی ئێران به‌ ئاماده‌بوونی به‌رپرسانی حزبوڵڵای لوبنانی و عێراقی له‌ گونده‌واری دێره‌زوور كۆبووه‌وه‌

دێرەزوور – نۆرس پرێس

ئه‌مڕۆ شەممە، سوپای پاسدارانی ئێران لە په‌راوێزی ڕووداوەکانی ئەم دواییەی کە لە ناوچەکە ڕوویانداوە، لە مەزارگەی عەین عەلی، لە پێده‌شتی مەیادین، لە ڕۆژهەڵاتی دێرەزوور له‌ ڕۆژهەڵاتی سوریا له‌گه‌ڵ میلیشیاكانی نزیك له‌ خۆی كۆبووه‌وه‌.

سه ڕچاوه‌یه کی سه ڕبازی له سوپای پاسداران ڕایگه یاند، یه‌كێك له‌ سه‌ركرده‌كانی سوپای پاسدارانی ئێران به‌ ناوی حاجی عه‌لی، به یاوەری دوو ئەفسەری حزبوڵڵای لوبنان، لە نێو مەزارگەی عەین عەلی کۆبوونەوەیەکیان ئەنجامدا، به‌ گرتنه‌به‌ری ڕێوشوێنی وردی ئەمنی و پاسەوانی توند لە دەوروبەری لە مەزارگەکە، كۆبوونه‌وه‌كه‌ش سەبارەت بە پێشهات و ڕووداوەکانی ئەم دواییە بووه‌ کە لە دێرەزوور ڕوویانداوه‌.

ئاماژەی بەوەشکردووه‌، لە کۆبوونەوەکەدا زیاتر لە 13 سەرکردەی ناوخۆیی عێراقی و لوبنانی ئاماده‌ببوون، بۆ تاوتوێکردنی پێشهاتە سەربازییەکان و گرتنەبەری ڕێوشوێنی ئەمنی پێویست و ڕادەستکردنی زرێپۆش بە سەرکردەکان و توندکردنەوەی ئاسایشی بارەگا سەربازییەکان.

بە پێی ئەو سەرچاوەیە، ئەو دیدارە دوای ئەوە دێت کە لەم دواییانەدا پەلاماره‌كان بۆ سەر بارەگاكانی پاسدارانی ئێران لە دێرەزوور زیادیان كردووه‌.

ئامادەکردنی: عومەر عەبدولڕەحمان – داڕشتنه‌وه‌ی: ئەحمەد عوسمان