سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان پرسه‌نامه‌یه‌كی به‌بۆنه‌ی کۆچی دوایی میری کوه‌یت بڵاوکردەوە
هه‌ولێر – نۆرس پرێس
سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان پرسه‌نامه‌یه‌كی به‌بۆنه‌ی کۆچی دوایی میری کوه‌یت بڵاوکردەوە. نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان پەیامێکی سەرەخۆشی بەبۆنەی کۆچی دوایی میری کوێت بڵاوکردووه‌ته‌وه و رایده‌گه‌ێنێت: سەرەخۆشیی قووڵی خۆم ئاڕاستەی گەل و سەرکردایەتیی وڵاتی کوێتی دۆست دەکەم بەبۆنەی کۆچی دوایی شێخ نەواف ئەحمەد جابر ئەلسوباح.
نێچیرڤان بارزانی ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه، لەم ساتە سەختەدا ئێمە لە هەرێمی کوردستان هاوبەشی خەم و پەژارەی وڵاتی کوێتی دۆستین، داواکارین لە خودای گەورە، خوالێخۆشبوو بە بەهەشتی بەرین شاد بکات و سەبر و ئارامیش به هەموو لایەک بدات.