هێزه‌كانی تورکیا بە فڕۆکەی بێفڕۆکەوان و گولـله هاوه‌ن گونده‌واری مه‌نبیج بۆردومان ده‌كه‌ن
منبج – نۆرس پرێس
ئەنجوومەنی سەربازی مەنبیج، ئێوارەی ئه‌مرۆ شەممە ڕایگەیاند، هێزەکانی تورکیا و گروپه چەکدارە دڵسۆزەکانیان بە تۆپ و هاوەن دوو گوندی باکووری ڕۆژئاوای مه‌نبیجیان کردووه‌ته ئامانج.
تورکیا بەردەوامە لە به ئامانج گرتنی ئەو گوندە سنووریانەی کە دەکەونە سەر هێڵی سنووریی لە گونده‌واری مەنبیج و زۆربه‌ی جار بۆردومانەکە دەبێتە هۆی زیانی گیانی هاوڵاتیانی مەدەنی و زیانگەیاندن بە موڵک و ماڵی دانیشتووان.
ئەنجوومەنی سه‌ربازی مەنبیج لە لاپه‌ڕه‌ی فەرمی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبووک بڵاویکردووه‌ته‌وه، گوندەکانی کاوکلی و سەیادە کە دەکەونە گونده‌واری باکووری ڕۆژئاوای شاری مه‌نبیج، بە گولـله هاوەن و موشه‌ك بۆردومان کراون.
بۆردومانی ئەو دوو گوندە ترس و دڵەڕاوکێی لای دانیشتووانی ئەو دوو گوندە درووستكردووه.
ئەنجوومەنی سه‌ربازی مەنبیج ئاماژه‌ی به‌وه‌شکردووه: فڕۆكه بێفڕۆكه‌وانی هێزەکانی تورکیا دوو جار بە شێوەیەکی هەڕەمەکی گوندی عەون داداتیان لە باکووری مه‌نبیج کردووه‌ته ئامانج.