کۆنگرێسی ئەمریکا بودجەیەکی تایبهتی بۆ هێزەکانی سوریای دیموکرات تهرخانكرد
قامشلۆ – نۆرس پرێس
دوێنێ هەینی، کۆنگرێسی ئەمریکا بڕی ١٥٦ ملیۆن دۆلاری وەک بودجەی تەرخانکراو لەلایەن وەزارەتی بەرگرییەوە بۆ هێزەکانی سوریای دیموکرات بۆ بەرەنگاربوونەوەی دەوڵەتی ئیسلامی (داعش) لە سوریا پەسەندکرد.
ئەم بوودجە ئاماژەیە بۆ ئەوەی کە هێزەکانی ئەمریکا و هێزەکانی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی لە دوای سەرهەڵدانی شەڕ لە غەززە له رۆژئاوای كوردستان دهمێنهوه، پێش ئێستاش مەزلوم عەبدی، فەرماندەی گشتی هێزەکانی سوریای دیموکرات ڕایگەیاندبوو، ئەمریکا بەهۆی گرژییەکانی ناوچەکە، لە شەڕی دژی (داعش) لە سوریا ناکشێتەوە
کۆنگرێس بوودجەی وەزارەتی بەرگری ئەمریکای بۆ ساڵی ٢٠٢٤ پەسەند کرد کە کۆی گشتی بەهای بودجكه ٨٤٢ ملیار دۆلارە.
پڕۆژە یاسای خەرجییەکان کە لەم دواییانەدا پەسەندکرا لە ئەنجومەنی نوێنەران و دوای ئەوە لە ئەنجومەنی پیران لە ١٣ی کانوونی دووەم دەنگی لەسەردرا، ٣٩٨ ملیۆن دۆلاری بۆ سندوقی مەشقکردن له سوریا و عێراق تەرخانکردووە، ئهوهش بۆ بەرزکردنەوەی تواناکانی هێزە هاوبەشەکانی وەزارەتی بەرگری ئهمریكایه.
بەپێی وەزارەتی بەرگری ئەمریکا ئەو پارە تەرخانکراوە بە پلەی یەکەم بۆ بەرەنگاربوونەوەی داعش و “دەستبەسەرکردنی ئەمنی و مرۆیی بۆ ئهندامانی داعش بۆ بەدەستهێنانی شکستی بەردەوام ئهو رێكخراوه” بەکاردەهێنرێت.
ههمان بودجه كه 242 ملیۆن دۆلاره بۆ بهرهنگاربوونهوهی ڕێکخراوه توندڕهوهكانی عێراق تهرخانكرا.
بهڵگهنامهیهكی 3000 لاپەڕهیی ڕەوانەی نووسینگەی جۆ بایدن، سەرۆکی ئەمریکا دەکرێت بۆ پەسەندکردنی کۆتایی.