دوو کارمەندی به‌رێوبه‌رایه‌تی خۆسه‌ر لە دوو هێرشی جیاوازدا لە دێره‌زوور گیانیان لەدەستدا
دێره‌زوور – نۆرس پرێس
لە دوو هێرشی چەکدارە له گونده‌واری دێره‌زوور، دوو کارمەندی به‌رێوبه‌رایه‌تی خۆسەری رۆژئاوای كوردستان گیانیان له‌ده‌ستدا و سێ كه‌سی دیكه‌ش برینداربوو.
دانیشتوویەکی شارۆچکەی ئەبو حەمام لە گونده‌واری ڕۆژهەڵاتی دێره‌زوور بە نۆرس پرێسی ڕاگەیاند، چەکدارانی نەناسراو كه به ماتۆرسكیل بوون ته‌قه‌یان له هەردوو كارمه‌ندی به‌رێوبه‌رایه‌تی خۆسه‌ری ئیسماعیل له‌به‌ن، کارمەندی بەشی سووتەمەنی لە دێره‌زوور و عەبدولکەریم جه‌لود سەرۆکی شارەوانی كشكییه كرد.
بەئامانجکردنەکە بووە هۆی گیانله‌ده‌ستدانی ئیسماعیل له‌به‌ن وبرینداربوونی و عەبدولکەریم جه‌لود كه ئێستا گواستراوه‌ته‌وه نه‌خۆشخانه.
لە ڕووداوێکی دیکەدا دوێنێ هەینی، چەند چەکدارێکی نەناسراو کە بە ماتۆڕسکیلەوە بوون ته‌قه‌یان له مونیر مه‌هباش، کارمەندی ئەنجومەنی خۆجێیی شارۆچکەی ئەبو خه‌شه‌بی گونده‌واری ڕۆژئاوای دێره‌زوور كرد له ئه‌نجامدا گیانی له‌ده‌ستدا.
دوێنێ هەینی، لە دوو كرده‌وه‌ی جیاوازدا لە گونده‌واری دێره‌زوور، شەش ئەندامی هێزەکانی سوریای دیموكرات به ته‌قه‌ی چەکدارانی نەناسراو گیانیان لەدەستدا.
سه‌رچاوه‌یه‌كی سه‌ربازی له هێزه‌كانی “هه‌سه‌ده” رایگه‌یاند، ژماره‌یه‌ك چه‌كدار له ناوچه‌كانی ژێرده‌سهه‌ڵاتی حكومه‌تی دیمه‌شق و میلیشیاكانی ئێران په‌ڕینه‌وه، و هێرشیان كرده سه‌ر بنكه‌یه‌كی “هه‌سه‌ده” له نزیك روباری فورات له گونده‌واری دێره‌زوور.
ئەو سەرچاوەیە ئاماژەی بەوەشکرد، هێرشەکە بووەتە هۆی شه‌هیدبوونی چوار ئەندامی هێزه‌كانی سوریای دیموكرات.
لە شارۆچکەی شهحێلی رۆژهه‌ڵاتی دێره‌زوور، چەکدارانی نه‌ناسراو لە نزیک ڕووباری فورات هێرشیان کردە سەر خاڵێکی سەربازیی هێزەکانی ” هه‌سه‌ده” و لە ئەنجامدا دوو ئەندامی هێزەکانی “هه‌سه‌ده” گیانیان لەدەستدا.
بەرەبەیانی ڕۆژی هەینی، هێزەکانی سوریای دیموکرات ئۆپه‌ڕاسیۆنێكیان له شارۆچکەی ئەبو حەمام ئه‌نجامدا و دوو كه‌سیان به تۆمه‌تی هێرشكردنه سه‌ر هێزه‌كانیان و ده‌زگاكانی مه‌ده‌نی ناوچه‌كه دەستگیرکرد.
ئه‌مڕۆ شه‌مه‌ش ده‌وڵه‌تی ئیسلامی (داعش) به‌رپرسیاره‌تی خۆی له به‌ئامانجگرتنی ئه‌ندامێكی هێزه‌كانی سوریای دیموكرات راگه‌یاند.
دەزگای ئەلیکترۆنی ئه‌عماقی سه‌ر به داعش، ڕاگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە و تیایدا ئاماژەی بەوەکردووە، كه چەکدارانی ڕێکخراوەکە بە دەمانچە ئه‌ندامێكی “هه‌سه‌ده”یان له گونده‌واری دێره‌زوور کردووته ئامانج.
ئه‌عماق ئاماژەی بەوەشکرد، له به‌ئامانج گرتنه‌كه ئه‌ندامه‌كه‌ی هه‌سه‌ده دەستبەجێ گیانی لەدەستداوە.