
ئاسایشی رۆژئاوای كوردستان دەستی بەسەر بارهەڵگرێکدا گرت له دێرهزوور كه ئامادەکرابوو بۆ هەڵدانی مووشەک
دێرهزوور – نۆرس پرێس
ئێوارەی دوێنێ هەینی، هێزەکانی ئاسایشی رۆژئاوای كوردستان دەستیان بەسەر بارهەڵگرێکدا گرت كه ئامادەکرابوو بۆ هەڵدانی مووشەک، لە گوندهواری ڕۆژئاوای دێرهزووری ناوچهكانی بەڕێوبەریی خۆسەریی دیموکراتی له رۆژئاوای كوردستان.
بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند، لە ڕێگەی “ئۆپەراسیۆنێکی ئەمنی چالاک” و دوای چاودێریکردن و بەدواداچوون بۆ “جولهی گروپە تێکدەرەکانی سەر بە ڕژێمی سوریا”، توانیویانه شوێنی بارهەڵگرەکە بدۆزێتەوە.
لە سەرەتای شەڕی حەماس و ئیسرائیل لە غەززە، بنکەکانی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی لە سوریا و عێراق کەوتوونەتە بەر هێرشی میلیشاكانی سهر ئێران، سێشەممەی ڕابردووش هێزەکانی سوریای دیموکرات رایانگهیاند، کە سەکۆیهكی هەڵدانی گولـلە هاوەنەکانیان لە گوندەواری شارۆچکەی شەدادی باشووری حەسەکە لە رۆژئاوای كوردستان دۆزیوەتەوە، ئهویش دوای رۆژێك له بۆردومانكردنی دەوروبەری بنکەی هاوپەیمانان لهو شارهدا.
لە ڕاگەیەندراوەکەی ئاسایشدا هاتووه، ئۆپەراسیۆنەکە لە کاتێك ئهنجامدرا كه میلیشیاكان ههوڵیاندهدا بارهەڵگرەکە لە ناوچەکانی ژێر دەسەڵاتی “ڕژێمی سوریا، بگوازنهوه بۆ رۆژئاوای كوردستان بۆ ئەوەی بەکاریبهێنێت بۆ بە ئامانجگرتنی بنکەکانی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی”.
بەپێی ڕاگەیەندراوەکە، بارهەڵگرەکە گواستراوەتەوە بۆ شوێنێکی تایبهتی هەڵوەشاندنەوە.