بەهۆی ڕووداوێکی هاتووچۆ لەسەر ڕێگای حومس- تەرتوس پێنج کەس بریندار بوون

حومس – نۆرس پرێس

لە ئەنجامی ڕووداوێکی هاتوچۆدا لەسەر ڕێگای نێودەوڵەتی حومس-تەرتوس لە پێنج کەس بریندار بوون.

ئاژانسی سانای حكومی بڵاویکردووەتەوە، ڕاپۆرتێکیان پێگەیشتووە سەبارەت بە ڕووداوێکی هاتوچۆ لەسەر ڕێگای حومس- تەرتوس ئەنجامی وەرگەڕانی ئۆتۆمبێلێکی گەشتیاری لە کەناری ڕێگاکە.

ئاماژەی بەوەشکرد، تیمەكانی فریاگوزاری چوونەتە شوێنی ڕووداوەکە و پێنج برینداریان لە شوێنی ڕووداوەکە دۆزیوەتەوە و گواستویانەتەوە بۆ نەخۆشخانە، هۆکاری ڕووداوەکەش خێرایی لێخورین بووە.

ئەمە لە كاتێكدایە دوێنێش، لە ئەنجامی ڕووداوێکی هاتوچۆ کە لەسەر ڕێگای خێرای سەلامیە – ڕەققە لە گوندەواری ڕۆژهەڵاتی حەما 9 کەس گیانیان لەدەستدا.

دارشتنەوەی: سەعد یازیچی