بەرزبوونەوەی ژمارەی قوربانیانی بۆردومانەکەی تورکیا بۆ سەر بازاڕێکی میللی تل رەفعەت
قامیشلۆ- نۆرس پرێس
ئەمڕۆ هەینی، یەکێک لە بریندارەکان، گیانی لەدەستدا، بە هۆی سەختی ئەو برینانەی بە بۆردومانی تورکیا بۆ سەر بازاڕێکی بەناوبانگ لە ناوەندی شارۆچکەی تل رەفعەت، لە باکوری گوندەواری حەلەب، چوارشەممەی ڕابردوو، روویدا، بەمەش ژمارەی گیانلەدەستدان بوو بە چوار کەس.
سەرچاوەیەکی پزیشکی لە نەخۆشخانەی تل رەفعەت بە نۆرس پرێسی راگەیاند “زوهەیر عەبدولڕەحمان محەمەد (36 ساڵ) ئەمڕۆ لە ژێر کاریگەری برینەکانیدا، گیانی لەدەستدا”.
دوێنێ هێزەکانی تورکیا بازاڕێکی میللیان لە ناوەندی شارۆچکەی تل رەفعەت بۆردومان کرد و لە ئەنجامدا زیانی گیانی و برینداری سڤیلی لێکەوتەوە کە منداڵیشیان تێدا بوو.
بەپێی هەمان سەرچاوە، فاتیمە عوسمان مەعمۆ (22 ساڵ) و رەشید عەلیکۆ (28 ساڵ) و هەمزە ئیبۆ پرێم (21 ساڵ) بە هەمان بۆردومانی تورکیا گیانیان لەدەستداوە.
ئاماژهی بهوهشكرد، “ژمارهی بریندارهكان پێنج كهسه، هێشتا له نهخۆشخانهن و چارهسهر وهردهگرن، بهشێكیشیان به برینەکانیان سەختە”.