هەولێر – نۆرس پرێس
سەرلە‌به‌یانی ئه‌مڕۆ هه‌ینی، بنكه‌ی سه‌ربازی عه‌ین ئه‌سه‌د له ئه‌نبار، رۆژئاوای عێراق بە درۆن لە لایەن میلیشیا شیعەکانی سەر بە ئێرانەوە بۆردومانكرا.
ئەوەی خۆی وەک “مقاوه‌مه‌ی ئیسلامی له عێراق” دەناسێنێت، له راگه‌یه‌ندراوێكدا به‌رپرسیارێتی هێرشه‌كه‌ی له ئه‌ستۆگرت و رایگه‌یاند، “له وه‌ڵامی تاوانكارییه‌كان له غه‌ززه، له رێگه‌ی درۆنه‌وه راسته‌وخۆ بۆردومانی بنكه‌ی سه‌ربازی عه‌ین ئه‌سه‌دمان له ئه‌نبار (رۆژئاوای عێراق) كرد” كه سوپای ئه‌مه‌ریكا وه‌ك بنكه‌یه‌كی سه‌ربازی به‌كاری ده‌هێنێت.
تا ئێستا زیاتر له 73 هێرش له‌لایه‌ن “مقاوه‌مه‌ی ئیسلامی له عێراق”ەوە کە هێزەکانی ئەمریکا وەک بریکاری ئێران دەیانناسێنن، كراوه‌ته‌وه سه‌ر بنكه سه‌ربازییه‌كانی سوپای ئه‌مه‌ریكا له سووریا و عێراق.
بنكه‌ی سه‌ربازی عه‌ین ئه‌سه‌د ده‌كه‌وێته سنووری پارێزگای ئه‌نبار له رۆژئاوای عێراق و تایبه‌ته به مانه‌وه‌ی هێزه‌كانی هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی دژ به داعش، كه له‌لایه‌ن هێزه‌كانی ئه‌مه‌ریكاوه سه‌رپه‌رشتی ده‌كرێت و بە بەردەوامی لە لایەن ئەو گروپەوە دەکرێتە ئامانج.