پنتاگۆن ئاماری هێرشەکانی سەر هێزەکانی، لە سوریا و عێراق لە ماوەی دوو مانگدا ئاشکرا دەکات
دیمەشق – نۆرس پرێس
ئێوارەی ئەمڕۆ پێنتاگۆن ڕایگەیاند، لە 17ی تشرینی یەکەمی ڕابردووەوە، 97 هێرش كراوەتە سەر هێزەکانی ئەمریکا لە لایەن میلیشیاكانی سەر بە ئێرانەوە، لە عێراق و سوریا.
لە سەرەتای دەستپێکردنی شەڕی نێوان حەماس و ئیسرائیلەوە، هاوپەیمانی نێودەوڵەتی و بنکەكانی ئەمریکا ڕۆژانە ڕووبەڕووی هێرش و بەئامانج گرتن دەبنەوە.
بەرپرسێکی پنتاگۆن بە كەناڵی جەزیرەی ڕاگەیاندووە، لە ماوەی نێوان ١٧ی تشرینی یەكەمی رابردووەوە تا 13ی کانوونی دووەم 97 هێرشی مووشەکی و فڕۆکەی بێفڕۆکەوان ڕووبەڕووی هێزەکانی ئەمریکا و هێزەکانی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی بوونەتەوە لە سووریا و عێراق.
ئاماژەی بەوەشکرد، دوێنێ چوارشەممە، بنکەكانی ئەمریکا لە تەنەف، شەدادی و دێرەزوور لە سوریا، بە سێ هێرشی مووشەکی و فڕۆکەی بێفڕۆکەوان بە ئامانج گیراون.