لە سەرەتای ئەمساڵەوە هێزەکانی رژێمی سووریا بوونەتە هۆی کوژرانی و برینداربوونی 736 کەس
قامشلۆ – نۆرس پرێس
بەشی بەدواداچوون و بەبەڵگەکردنی نۆرس پرێس، کوژران و برینداربوونی 736 کەسیان لەسەر دەستی هێزەکانی حکومەتی سووریا لە سەرەتای ئەمساڵەوە چاودێری کردووە، کە زۆربەیان بەهۆی بۆردومانی حکومەتەوە بۆ سەر ناوچەکانی ئۆپۆزسیۆن لە ئیدلب و حەڵەب کوژراون و بریندار بوون.
لە کۆی گشتییدا، 219 کوژراون، کە 52 منداڵ و 26 ژنیان تێدا بوو و 517 کەسیش بریندار بوون کە 127 منداڵ و 77یان ژن بوون.
لە شاری ئیدلب زۆرترین ژمارەی قوربانی تۆمارکراوە، کە لە 411 کوژراودا خۆی دەبینێتەوە، کە 77یان ژنن و 107یان منداڵن.
دوای ئەوە حەڵەب دێت بە 140 کوژراو، کە 47یان منداڵ و 42یان ژن بوون، لە دەرعاش 47 کەس کوژراون و بریندار بوون کە ژنێک و منداڵێکیان تێدایە.
لە دێرەزوور ژمارەی قوربانییەکان گەیشتە 24 کەس کە شەش ژن و پێنج منداڵ لە نێویاندا هەبوون، لە دیمەشق و گوندەوارەکەی 21 کەس، لە حەمات 21 کەس کە پێنج ژن و دە منداڵیان تێدایە، لە حەسەکە 24 کەس کە شەش ژن و پێنج منداڵ لە نێویاندا هەیە، لە سوەیدا چوار کەس، لازقییە دوو کەس، گوندەواری باکووری حەلەب 20 کەس، لەنێویاندا دوو ژن و دوو منداڵ، لە حومس 12 کەس هەن.