بەرپرسانی ئەمنی: مانەوەی خێزانەکانی داعش لە کامپەکاندا مەترسییەکی درێژخایەنە
قامشلۆ – نۆرس پرێس
ریچارد بارێت، بەڕێوەبەری پێشووی بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر لە دەزگای هەواڵگری بەریتانیا رایگەیاند، رەتکردنەوەی بەریتانیا بۆ گەڕانەوەی ژنان و منداڵانی “داعش”، لە درێژخایەندا “مەترسیدار” دەبێت.
لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ رۆژنامەی ‘سەندەی تایمز’، بارێت ئەو تیۆرەی کە دەڵێ، “باوەڕەی ئەم کەسانە هەڕەشە لە ئاسایشی وڵات ناکەن تا ئەو کاتەی لە دەرەوەی وڵات بن” بە تیۆرێکی هەڵە ناوبرد.
ئەو بەرپرسە ئەمنییە جەخت لەوە دەکاتەوە کە مانەوەی ژنان و منداڵانی بەریتانی لە ناوەندەکانی دەستبەسەرکردنی داعشدا لە سووریا بە مانای “بەردەوامیی کاریگەری هاوڕیکانی پێشوویانە لەسەر بیرکردنەوەیان”. واتە هەمیشە روبەڕووی خراپ بەکارهێنان دەبنەوە، لەلایەن رێکخراوە جیاوازەکانەوە، بۆ ئەوەی لە هەر دەرفەتێکدا ئاسایشی بەریتانیا و گەلەکەی بکەنە ئامانج”.
لای خۆیەوە کاترین کورنت، بەڕێوەبەری تیمی دەستبەسەرکردنی نایاسایی لە رێکخراوی مافی مرۆڤی “ریپریڤ”، ئاماژەی بەوەدا کە منداڵانی بەریتانیا لە کامپی هۆل و رۆژ لە رۆژئاوای کوردستان “هەڕەشەیان لەسەرە” بەهۆی گواستنەوەیان بۆ زیندانەکان کاتێک دەگەنە تەمەنی هەرزەکاری، ئاماژەی بەوەشکردووە، “لەوێ زۆر بەرکەوتەی بیرۆکە و چەمکە توندڕەوەکانی تیرۆر دەبنەوە”.
لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ رۆژنامەی گاردیانی بەریتانی، کورنت روونیکردەوە، کە پێویستە حکومەتی بەریتانیا هەست بە شەرم بکات لە فەرامۆشکردنی منداڵانی بەریتانی، بۆ ئەوەی لەناو داعشدا گەورە بن”.