سووپای رووسیا خستنەخوارەوەی چەند درۆنێکی ئۆکرانی راگەیاند

دیمەشق – نۆرس پرێس

ئەمڕۆ پێنجشەممە، سووپای رووسیا رایگەیاند، بەرگریی ئاسمانیان نۆ درۆنی ئۆکرانیایان خستووەتە خوارەوە، کە بەرەو مۆسکۆ بەڕێوەبوون. ئەمەش بە چەند کاتژمێرێک بەر لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانی ڤلادیمێر پوتین، سەرۆککۆماری رووسیا هات.

ئەم هێرشە دوای بۆردومانێکی مووشەکی رووسیا هات بۆ سەر ئۆکرانیا کە دەیان برینداری لێکەوتەوە، هەروەک چەند کاتژمێرێک پێش یەکەم کۆنگرەی رۆژنامەوانی سەرۆکی رووسیا هات، بەر لە دەستپێکردنی ئەو هێرشانەی ئۆکرانیا.

وەزارەتی بەرگری رووسیا لە بەیاننامەیەکدا رایگەیاند، بەرگری ئاسمانی نۆ فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی ئۆکرانی بەسەر خاکی پارێزگاکانی کەلوگا و مۆسکۆدا خستووەتە خوارەوە و رێگرییان لێکردوون.

داڕشتنەوەی: ئەحمەد عوسمان