قامیشلۆ- نۆرس پرێس
ڕەحمەتوڵڵا نورامبیتۆڤ، ڕێکخەری ئۆزبەکستان بۆ کاروباری ڕێکخراوی هاریکاری شەنگەهای ڕایگەیاند، سەردانی بەشار ئەسەد، سەرۆکی سووریا بۆ لوتکەی شەنگەهای تاوتوێ نەکراوە.
لە وەڵامی ڕۆژنامەنووساندا، سەبارەت بەو هەواڵەی سەبارەت بە ئامادەبوونی ئەسەد لە لوتکەی شەنگەهای بڵاودەبێتەوە، نورمبێتۆڤ وتی: “ئەم بابەتە لە هیچ شوێنێک لە چوارچێوەی ڕێکخراوی هاوکاری شەنگەهایدا باس نەکراوە و نەوروژێنراوە” بەپێی ئاژانسی هەواڵی نۆفۆستی رووسی.
لە بیست و یەكی مانگی ئابدا، ئاژانسی “تەسنیم”ی ئێرانی ئاشكرای كرد كە ڤلادیمێر پوتین سەرۆكی روسیا بانگهێشتی بەشار ئەسەدی سەرۆكی سووریا و رەجەب تەیب ئەردۆگانی سەرۆكی توركیای كردووە بۆ بەشداریكردن لە لوتكەی سەركردەكانی رێكخراوی هاریكاریی شەنگەهای لە ناوەڕاستی مانگی داهاتوودا لە شاری سەمەرقەند لە ئۆزبەکستان.
ئاژانسەکە بەدووری نەزانیوە لە پەراوێزی لوتکەکەدا کۆبوونەوەیەک لە نێوان سەرۆکەکانی هەردوو وڵات ئەنجام بدرێت.