لە رۆژئاوای کوردستان بە درۆن هێرش کرایە سەر دوو بنکەی ئەمریکا
دێرەزوور – نۆرس پرێس
ئێوارەی دوێنی چوارشەممە، ناسێنەرانی نزیک لە میلیشیاکانی “مقاوەمەی ئیسلامی لە عێراق”، بە ئامانجگرتنی دوو بنکەی ئەمریکایان لە رۆژئاوای کوردستان راگەیاند.
ناسێنەرەکانی نزیک لەو میلیشیانە ئاماژەیان بەوەدا، “مقاوەمەی ئیسلامی لە عێراق” بە درۆن ئەو هێزانەی ئەمریکیان کردووەتە ئامانج، کە لە بنکەی ئەلتەنف و لە کامپی ئەلروکبان جێگیرن”.
بەپێی ئامارەکانی پنتاگۆن، هێزەکانی ئەمریکا لە عێراق و سووریا لە 17ی تشرینی یەکەمی رابردووەوە تا ئێستا نزیکەی 90 هێرشیان کراوەتە سەر و لە ئەنجامدا زیاتر لە 62 سەربازی ئەمریکی برینداربوون.
ناسێنەرەکان ئاماژەیان بەوەشکردووە، کە “مقاوەمەی ئیسلامی” راستەوخۆ ئامانجەکانی خۆی لە بنکەکانی ئەمریکا لە ئەلتەنف و ئەلروکبان پێکاوە.
رۆژێک پێشتریش، ئەوەی بە “مقاوەمەی ئیسلامی لە عێراق” خۆی دەناسێنێت، بەرپرسیارێتی خۆی لە بە ئامانجگرتنی دوو بنکەی ئەمریکا لە دێرەزوور، رۆژئاوای کوردستان راگەیاند.