دۆزینەوەی چوار خەندەقی داعش لە کامپی هۆل

قامیشلۆ- نۆرس پرێس

ئەمڕۆ هەینی، هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆی رۆژاڤا چوار خەندەقی شاراوەیان لە ناو کەرتی یەکەمی کەمپی هۆل لە ڕۆژهەڵاتی حەسەکە دۆزیەوە.

ئاسایش لە روپەڕی تایبەتی خۆی لە فەیسبووک رایگەیاندووە، ئەو خەندەقانە “لەلایەن شانەکانی داعشەوە بۆ خۆشاردنەوە و ونبوون لەبەرچاو بەکارهێنراون”.

دوێنێ پێنجشەممە، هێزەکانی ئاسایش دەستپێکردنی قۆناغی دووەمی هەڵمەتی “مرۆڤایەتی و ئاسایش” یان لە کامپی هۆل راگەیاند، ئەویش دوای ئەوەدێت کە لە سەرەتای ئەمساڵەوە رێژەی تاوان لە کەمپەکەدا زۆر بووە.