ئەسەد فەرمانی گۆڕانکاری بۆ چەند پۆستێکی وەزاریی دەردەکات

دیمەشق – نۆرس پرێس

ئەمڕۆ چوارشەممە، بەشار ئەسەد، سەرۆککۆماری سووریا، فەرمانێکی دەرکرد، کە تیایدا دەستکاری لە کابینەکەیدا دەکات و ئەم دەستکاریکردنەش وەزارەتەکانی سەرچاوە ئاوییەکان، ئیدارەی خۆجێی و ژینگەی دەگرێتەوە.

لە فەرمانەکەدا دیاریکردنی “حسێن مەخلوف” وەک وەزیری سەرچاوە ئاوییەکان و شوێنگرەوەی “تەمام رەعد” و دانانی ئەندازیار “لەمیا یوسف شکور” وەک وەزیری کارگێڕی خۆجێی و ژینگە دیاریکراوە.

ئەمرۆ ئەسەد فەرمانێکی گشتاندنی دیکەی تایبەت بە رووداوەکانی “سکرتارییەتی گشتی سەرۆکایەتی کۆمار”ی دەرکرد، که راپۆرت دەدات بە سەرۆککۆمار و جێگەی وەزارەتی کاروباری سەرۆکایەتی دەگرێتەوه.

لە فەرمانەکەدا روونیکردووەتەوە، کە ئامانج لە دروستکردنی “سکرتارییەتی گشتی سەرۆکایەتی کۆمار” دابینکردنی کارێکە، کە هاوکاری سەرۆکی کۆمار بکات لە راپەڕاندنی ئەرک و دەسەڵاتەکانیدا، کە لە سەرۆکایەتی کۆماردا کاروباری ئیداری و دارایی و یاسایی بەڕێوەدەبات و سەرپەرشتی دەکات  و سکرتێری گشتی سەرۆکایەتی و سەرپەرشتی کارەکانی دەکات.

ئامادەکردن و داڕشتنەوەی: سەعد ئەلیازچی