هەولێر – نۆرس پرێس
دوێنێ، دەزگای هەواڵگری سەر بە وەزارەتی ناوخۆی عێراق، لە دوو راگەیەندراوی جیادا کە ئاژانسی هەواڵی عێراقی بڵاویکردووەتەوە، دەستگیرکردنی 10 “تیرۆریست” ی لە نەینەوا و دوو کەسی دیکەی لە سلێمانی ڕاگەیاند.
ئاژانسەکە ئەوەشی خستووەتەڕوو، لە چوارچێوەی ئۆپەراسیۆنەکانی پاراستنی هەماهەنگی و هاوکاری لەگەڵ ئاسایشی هەرێمی کوردستان، توانیویانە دوو تیرۆریست لە پارێزگای سلێمانی دەستگیربکەن.
ڕوونیشیکردەوە، لەکاتی لێکۆڵینەوەکان كەسە دەستگیركراوەكان دانیان بەوەدا ناوە کە سەر بە رێكخراوی تیرۆریستی داعشن. بەپێی ئەو دوو راگەیەندراوە ، دەستگیرکراوان بەپێی پێویست ڕەوانەی دەزگای دادوەری کراون.