لە گوندەواری دێرەزوور هێرشكرایە سەر بارەگاكانی هەسەدە
دێرەزوور – نۆرس پرێس
شەوی رابردوو لە گوندەواری دێرەزوور لە ڕۆژهەڵاتی سوریا ، بارەگا و خاڵەکانی پشکنینی هێزەکانی سوریای دیموکرات لەلایەن چەند چەکدارێکی نەناسراوەوە کرایە ئامانج، هاوکات ئەندامێكی هێزەکانی دیفاع وەتەنی کوژران و یەکێکی دیکەش بریندار بوو.
کەنارەکانی فورات لە دێرەزوور بەهۆی كردەی تیرۆریستی شانەكانی داعش و چەکدارانی سەر بە هێزەکانی دیمەشق و میلیشیاكانی سەر بە ئێران بەردەوام رووبەڕووی گرژی و ناسەقامگیری دەبێتەوە.
سەرچاوەیەكی سەربازی لە هێزەكانی هەسەدە لە دێرەزوور بۆ نۆرس پرێس رایگەیاند، چەكدارانی نەناسراو بازگەیەكی هەسەدەیان لە رۆژهەڵاتی دێرەزوور کرده ئامانج، بێ ئەوەی هیچ زیانێکی گیانی لێبكەوێتەوە.
ئاماژەی بەوەشکرد، لە هێرشێکی دیکەدا، چەكدارانی نەناسراو خاڵێکی سەربازیی هێزەكانی هەسەدەیان کردە ئامانج لە شارۆچکەی ئەلشحەیل لە ڕۆژهەڵاتی دێرەزوور، دوای رووبەڕووبوونەوە چەكدارەكان هەڵاتوون.
هەروەها لە شارۆچکەی ئەبو نیتەلی سەر بە قەزای ئەلسور لە باکوری دێرەزوور، چەکدارانی نەناسراو هێرشیان کردە سەر بارەگای هێزەکانی هەسەدە بەگوێرەی سەرچاوەكە تەنیا زیانی ماددی هەبووە.
لەلایەكی دیكەوە سەرچاوەیەکی سەربازی لە دیفاع وەتەنی بە نۆرس پرێسی ڕاگەیاند لە نزیک ڕێگای سەرەکی شارۆچکەی مەحکان، ڕۆژهەڵاتی دێرەزوور، هێرشكراوەتەسەر هێزەكانی دیفاع وەتەنی سەر بە حكومەت و لە ئەنجامدا ئەندامێكی ئەو هێزە بە ناوی “دورەید ئەلسەبری” (تەمەن 27 ساڵ) كوژراوە و یەكێكی تر بە ناوی “نوری عەلی”، بریندار بووە.