200 مۆتۆڕسکیلی گەیاندن لە هەولێر تەرمی هاوکارە سوورییەکەیان بە خاک دەسپێرن

هەولێر – نۆرس پرێس

ئەمڕۆ سێشەممە، لە هەولێری پەیاتەختی هەرێمی کوردستان، 200 مۆتۆڕسکیلی گەیاندن “دیلیڤەریی”، بەشدارییان کرد لە پرسەی کارمەندێکی دیلیڤەریی خەڵکی سووریادا کرد، کە لە ئەنجامی رووداوێکی هاتوچۆ لەکاتی کارکردنیدا لە شاری هەولێر لە هەرێمی کوردستانی عێراق، گیانی سپارد.

چالاکوانان لە سۆشیال میدیا گرتەیەکی ڤیدیۆیی کۆمەڵێک کارمەندی گەیاندنیان بڵاوکردەوە، تیایدا ماتەمینی بۆ هاوکارە سورییەکەیان دەگێڕن، کە لەکاتی کارکردنیدا لە گەیاندندا، لە شاری هەولێر بەهۆی رووداوێکی هاتوچۆوە گیانیلەدەستدا.

نزیکەی 200 گەنج بە ماتۆڕسکیلەکانیانەوە دەرکەوتن، لە پشت ئۆتۆمبێلی هەڵگری رووفاتی قوربانییەکەوە بەڕێکەوتن و تەرمی ئەو گەنجەیان گەیاند بە دوا مەنزڵگای.

ئامادەکردن و داڕشتنەوەی: سەعد ئەلیازچی