گۆڕانکارییەکان لە دەستوور “پەیمانی کۆمەڵایەتی” نوێی رۆژئاوای کوردستاندا
رەققە – نۆرس پرێس
ئەمڕۆ سێشەممە، بەڕێوبەریی خۆسەریی رۆژئاوای کوردستان لە چوارچێوەی پەیمانی کۆمەڵایەتیی نوێدا، پێکهاتەیەکی نوێی بۆ شارەوانییەکانی سەرجەم ناوچەکانی رۆژئاڤا دامەزراند و لە ماوەی چەند کاتژمێرێکدا پەسەند دەکرێت.
سەرلەبەیانی ئەمڕۆ، دانیشتنی پەسەندکردنی پەیمانی کۆمەڵایەتی نوێ بۆ رۆژئاوای کوردستان لە بارەگای بەڕێوبەریی خۆسەریی لە رەققە بەڕێوەچوو.
جێگری هاوسەرۆکی ئەنجومەنی گشتیی بەڕێوبەریی خۆسەریی رۆژئاوای کوردستان، یاسر ئەلسلێمان، بە نۆرس پرێسی راگەیاند، “ئۆرگان و ئەنجومەن و دامەزراوە هەیە کە لە یاسای کۆمەڵایەتی نوێدا خراونەتە ناو هەیکەلی بەڕێوبەریی خۆسەرییەوە، وەک دەسەڵاتی شارەوانییەکان، کە لە داهاتوویەکی نزیکدا دەگۆڕێت بۆ دەستە و یەکێتی شارەوانییەکان لە رۆژئاوای کوردستان”.
ئاماژەی بەوەشکرد، لە ماوەی داهاتوودا هەڵبژاردن بۆ ئەم پێکهاتە نوێیە ئەنجام دەدرێت.
ئاشکراشی کرد، ئەوان کار بۆ پێکهێنانی کۆمیسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکان دەکەن، بۆ سەرپەرشتیکردنی سەرجەم هەڵبژاردنەکان، بە هەموو قۆناغ و ئاستەکانییەوە، بۆ هەموو ناوچەکانی رۆژئاڤا لە داهاتوودا.
ئەو سەرچاوەیە ڕوونیشی کردەوە، “فەرمانگەی ناوەندی دراو و پارەدان دادەمەزرێت، دادگای پاراستنی پەیمانی کۆمەڵایەتیش دادەمەزرێت” کە ئامانج لێی پاراستنی ئەم پەیمان و دەستووەرە و دیدگای دیموکراسیەکەیەتی، هەروەها چارەسەرکردنی ناکۆکییەکانی نێوان ئەنجومەنەکان ئەگەر سەرهەڵبدات و هەڵوەشاندنەوەی هەر یاسایەک کە بنەماکانی دیموکراسی پێشێل بکات.