
دوای بۆردومانکردنی دەوروبەری بنکەیەکی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی، “هەسەدە” سەکۆی هەڵدانی مووشەکەكانی دۆزییەوە
حەسەکە – نۆرس پرێس
ناوەندی ڕاگەیاندنی هێزەکانی سوریای دیموکرات ئەمڕۆ سێشەممە ڕایگەیاند کە سەکۆی هەڵدانی گولـلە هاوەنەکانیان لە گوندەواری شارۆچکەی شەدادی باشووری حەسەکە لە رۆژئاوای كوردستان دۆزیوەتەوە.
دوێنێ ، پێنج گولـلە هاوەن لە شارۆچکەی شەدادی لە باشووری گوندەواری حەسەکە و دەوروبەری بنکەیەکی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی کەوتە خوارەوە.
لە راگەیەندراوێكدا ناوەندی ڕاگەیاندنی هەسەدە ئاماژەی بەوەکردووە، ئۆپەراسیۆنێکدا هێزەكانیان سەکۆی هەڵدانی گولـلە هاوەنەکانیان لە نزیک گوندی عەدلە لە باشووری شارۆچکەی شەدادی دۆزیوەتەوە.