داعش بەرپرسیارێتی خۆی لە هێرشی سەر ئۆتۆمبێلی سەربازی هێزەكانی هەسەدە لە دێرەزوور رادەگەیەنێت

دێرەزوور – نۆرس پرێس

 ئەمڕۆ دووشەممە، رێكخراوی تیرۆریستی داعش، بەرپرسیارێتی خۆی لە بە ئامانجگرتنی ئۆتۆمبێلێکی سەربازی هێزەکانی سوریای دیموکرات لە یەکێک لە شارۆچکەیەكی گوندەواری ڕۆژئاوای دێرەزوور لە ڕۆژهەڵاتی سوریا، راگەیاند.

دوێنێش، داعش بەرپرسیارێتی خۆی لە بە ئامانجگرتنی خاڵێکی ئەمنی هەسەدە لە شارۆچکەی حەوایج لە گوندەواری ڕۆژهەڵاتی دێرەزۆر راگەیاند.

هەر ئەمڕۆ، تەقینەوەی بۆمبێكی چێندراو بە ئۆتۆمبێلێکی سەربازیی هێزەكانی سوریای دیموکرات لەسەر ڕێگای لەیت گەرانیج لە گوندەواری ڕۆژهەڵاتی دێرەزوور تەقیەوە بەلام هیچ زیانێکی گیانی لێنەكەوتەوە.

پێگەی ئەلیکترۆنی ئەعماق کە نزیکە لە ڕێکخراوی تیرۆریستی داعش، لە راگەیەندراوێكدا ئاماژەی بەوەكردووە، پێنجشەممەی رابردوو چەکدارانی ڕێکخراوەکە ئۆتۆمبێلێکی سەربازی هەسەدەیان کردووەتە ئامانج لەسەر ڕێگای سەرەکی نێوان گوندەکانی سەعوە و زوغەیر لە ناوچەی ئەلکەسرە. ئاماژەی بەوەشکردووە، بە ئامانجگرتنەكە لانیکەم بووەتە هۆی برینداربوونی ئەفسەرێک .

ئامادەکردنی: عومەر عەبدولڕەحمان – داڕشتنەوەی: سەعد یازیچی