بەرپرسێکی ئەمریکی: ئەمریکا پێی باشترە وەڵامی توندی ئێران و گروپەکانی لە سوریا بداتەوە نەک بکشێتەوە
واشنتۆن – هه‌دیل عوەیس
ئالان ماکۆڤسکی، بەرپرسی پێشوو له کۆنگرێسی ئەمریکا ڕایگەیاند، ئەمریکا ڕەتیدەکاتەوە لەژێر فشاری ئێران‌دا لە سوریا بكشێته‌وه، ئەمڕۆش پێی باشترە بەتوندی وەڵامی هێرشی گروپە چەکدارەکانی سه‌ر بە ئێران بداتەوە نەک بکشێتەوە .
له‌لایه‌ن گروپه چهكداركانهوه به‌رده‌وام هێرش ده‌كرێته سه‌ر هێزه‌كانی ئه‌مه‌ریكا له عێراق و سوریا، له زۆربه‌ی هێرشه‌كان په‌نجه‌ی تۆمه‌ت ئاڕاسته‌ی میلیشیاكانی سه‌ر به ئێران ده‌كرێت، له 17ی تشرینی یه‌كه‌می ئهمساڵهوهش له عێراق و سوریا زیاتر له 70 هێرش كراوه‌ته‌سه‌ر بنكه‌كانی ئه‌مه‌ریكا.
ماکۆڤسکی بۆ نۆرس پرێس رایگه‌یاندووه: زیانەکانی ئەمەریکا لە سوریا تا ئەم ساتە گەورە نین، بۆیە پێویست ناكات دووباره پێداچوونه‌وه بۆ پرسی بوونی هێزه‌كانی ئه‌مه‌ریكا بكرێته‌وه لە سوریا، بەتایبەتی لە ژێر ڕۆشنایی ئەو مەترسییە بەردەوامەی کە داعش دروستی دەکات له ناوچەکە و له ته‌واوی کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی.
ماکۆڤسکی پێی وایه هێزەکانی سوریای دیموکرات هێشتا پێویستیان بە پاڵپشتی ئەمریکا هەیە بۆ ئەوەی بەتەواوەتی ڕێکخراوی توندڕەوی داعش لەناوببەن.
چەند ڕۆژێک لەمەوبەر ئەنجومەنی پیرانی ئەمریکا بە 13 دەنگ بەرامبەر 84 دەنگ، ئەو پێشنیازەی ڕه‌تكرده‌وه کە ڕاند پاوڵ سیناتۆری کۆمارییەکان پێشکەشی کردبوو، بۆ کشانەوەی هێزەکانی ئەمریکا لە سوریا.