ته‌قینه‌وه‌ی بۆمبێكی چێندراو لە باکووری حەلەب، كوژرا و برینداری لێكه‌وته‌وه
ئه‌عزاز – نۆرس پرێس
ته‌قینه‌وه‌ی بۆمبێكی چێندراو له به ئۆتۆمبێلێك لە خاڵێکی پشکنینی میلیشیای شورته‌ی عه‌سكه‌ریی لایەنگری ئەنقەرە لە ئه‌عزاز ئه‌ندامێكی ئه‌و میلیشیایه كوژرا و سێی دیكه‌ش بریندار بوون.
بەرپرسێکی شورته‌ی عه‌سكه‌ری بە پەیامنێری نۆرس پرێسی ڕاگەیاند، لە دەروازەیه‌كی شاری ئه‌عزاز بۆمبێكی چێندراو به ئۆتۆمبێلێکی گواستنەوەی جلوبەرگ لە بازگەی شات سه‌ر به شورته‌ی عه‌سكه‌ری تەقیوەتەوە. تەقینەوەکە بووە له ئه‌نجامدا ئه‌ندامێك كوژراوه و سێی دیكه‌ش برینداربوون، بریندارەکانیش گواستراونەتەوە بۆ نەخۆشخانەی شاری عەزاز.
ئەو سەرچاوەیە ڕوونیشیکردەوە، بەپێی لێکۆڵینەوە سەرەتاییەکان و وته‌ی شۆفێری بارهەڵگرەکە کە ئێستا بریندارە و لە نەخۆشخانەی ئه‌عزازە دەرکەوتووە کە میلیشیای سوڵتان موراد ئۆتۆمبێلەکەیان بۆ پشكنین ڕاگرتووە پێش ئەوەی بۆمبه‌كه‌ی پێدا بتەقێتەوە .
ئەو ناوچانەی لە ژێر کۆنتڕۆڵی گروپه ئۆپۆزسیۆنەکانی سوریای دڵسۆز بۆ تورکیان، دۆخی ئه‌منی تیایدا خراپه به‌هۆی رووداوه‌كانی کوشتن و پێکدادان و تەقینەوە، ئەمەش بەهۆی بێتوانایی ئەو گروپانه لە کۆنترۆڵکردنی ئاسایشی ناوچەکە.