گیانلەدەستدانی سێ هاووڵاتی سڤیل بە هۆی تەقینەوەی مینێکەوە لە مەنبیج
مەنبیج – نۆرس پرێس
ئەمڕۆ دووشەممە، بەهۆی تەقینەوەی مینێکەوە لە گوندێکی رۆژئاوای مەنبیج لە رۆژئاوای کوردستان، 3 کەس گیانیان لەدەستدا و 10 کەسی دیکەش برینداربوون.
سەرچاوەیەکی خۆجێی لە گوندی ئەلیانلی لە رۆژئاوای شاری مەنبەج رایگەیاند، مینێکی چێندراو لەناو ئەو گوندەدا تەقیوەتەوە، کە کار بۆ چنینەوەی زەیتوندا دەکەن لەو گوندەی کە دەکەوێتە سەر هێڵی بەرکەوتن لەگەڵ میلیشیا چەکدارەکانی ئۆپۆزسیۆنی سەر بە تورکیا.
ناوبراو بۆ نۆرس پرێس ئاماژەی بەوەشکرد، تەقینەوەکە بووەتە هۆی گیانلەدەستدانی 3 هاووڵاتی سڤیل و برینداربوونی نزیکەی 10ی دیکە.
بەگوێرەی ئەو سەرچاوەیە، بریندارەکان بۆ نەخۆشخانەکانی شاری مەنبیج گواستراونەتەوە بۆ وەرگرتنی چارەسەرکردن.