پێكدادان له نێوان دوو خێزانی كهمپێكی ئیدلب، كوژرا و برینداری لێكهوتهوه
ئیدلب – نۆرس پرێس
ئەمڕۆ یەکشەممە، لە کەمپێكی ئاوارەکانی سەر سنووری سوریا و تورکیا لە باکووری ئیدلب، شەڕ لە نێوان دوو بنەماڵەدا سهریههڵداوه و بەهۆیەوە سێ کەس کوژران و حەوت کەسی دیکەش برینداربوون.
چەند ناوچەیەکی ئیدلب لەوانەش کەمپەکان شهڕ و ئاژاوەی ئەمنی زۆر بهخۆوه دهبینن، بههۆی شەڕی نێوان خێزان و خێڵ و میلیشیا چەکدارەکانی دڵسۆز بۆ ئەنقەرە، زۆرجار ئاژاوهكان بە کوشتن و برینداربوون کۆتاییان پێدێت.
سەرچاوە خۆجێییەکانی ناوچەکە بە نۆرس پرێسیان ڕاگەیاندووە، شەڕ و پێکدادان بە چەکی سووک و مامناوەند لە نێوان خێزانێکی ئاوارەی ناوچەی دەشتی ئەلغاب لە ڕۆژئاوای حەما و خێزانێکی دیکەی خەڵکی شارۆچکەی کفر سەجنە لە باشووری ئیدلب لە کەمپی کەرامە لە نزیک شارۆچکەی سنووریی ئهتمه لەگەڵ تورکیا رویداوه.
ئاماژەیان بەوەشکردوه، شەڕ و پێکدادانەکه نزیکەی دوو کاتژمێری خایاند، لە ئەنجامدا سێ کەس کوژران و حەوت کەسی دیکەش برینداربوون کە منداڵێک و ژنێک لهنێو بریندارهكاندان، بەهۆی سەختی برینەکانیان گوازراونەتەوە بۆ نەخۆشخانه.
ئەو سەرچاوانە ئهوهشیان خستووهتهڕوو، ئهمنی عامی سهر به دهستهی تەحریر شام (بەرەی نوسرە) ی پێشوو بە تەواوی ڕێگری لە چوونە ژوورەوە و دەرچوون لە کەمپەکە کردووە، هەروەها ڕێگری لە چوونە ژوورەوەی ڕۆژنامەنووسانی ناوچەکە کردووە بۆ ڕووماڵکردنی شەڕەکە.