ئیسرائیل بۆردومانەکانی بۆ سەر باشووری لوبنان چڕكردووه‌ته‌وه
دیمەشق – نۆرس پرێس
ئه‌مڕۆ یەکشەممە ئیسرائیل ڕایگەیاند به ئامانجگرتنه‌كانی بۆ ژێرخان و شوێنی هەڵدانی مووشەکه‌كانی حزبوڵڵای لوبنان زیادكردووه، دوای ئەوەی ژمارەیەک لە سەربازەکانی لە ئەنجامی هێرشەکانی حزبوڵڵا لە باشووری لوبنانەوە بریندار بوون.
ناوچەی سنووریی باشووری لوبنان لە 7ی تشرینی یه‌كه‌می ڕابردووەوە پەرەسەندنی سەربازیی زۆری به‌خۆوه بینیوه له نێوان ئیسرائیل و حزبوڵڵای لوبنان.
به‌پێی میدیا عەرەبییەکان، بۆردومانی بەردەوام و چڕ له ناوچە سنوورییەکانی لوبنان هه‌یه، ئاماژە به‌وه‌شكراوه فڕۆکە جەنگییەکانی ئیسرائیل سێ هێرشیان کردووەتە سەر ده‌وروبه‌ری شارۆچکەی مارون ئەلراس، هاوكات ناوچه‌كانی عه‌یته‌رون و کونین و موحەیبیبیان كراوەتە ئامانج. هه‌روه‌ها ئه‌مڕۆ به‌یانی فڕۆکە جەنگییەکانی ئیسرائیل هێرشێکی ئاسمانی بەرفراوانیان بۆ دەوروبەری شارۆچکەی یارونیان ئه‌نجامداوه.
گرژی نێوان ئیسرائیل و حزبوڵای لوبنان بووەته هۆی کوژرانی زیاتر لە 120 کەس کە زۆرینەیان چەکداری حزبوڵای لوبنان و ژمارەیەکیش هاوڵاتی سڤیلن.