لە دوو ڕووداوی جیاوازدا لە دێره‌زوور دوو ئەندامی هێزەکانی “هه‌سه‌ده” برینداربوون
دێره‌زوور – نۆرس پرێس
دوێنێ شەممە، له ناوچه‌ی دێره‌زووری به‌رێوبه‌رایه‌تی خۆسه‌ری رۆژئاوای كوردستان، دوو ڕووداوی جیاوازی بەئامانجگرتنی هێزه‌كانی سوریای دیموكرات لەلایەن چەکدارانی نەناسراو رویدا.
ماوه‌یه‌كه به‌رده‌وام هێزه كوردییه‌كان و به‌رپرسانی شاری دێره‌زوور ده‌كرێنه ئامانج.
سەرچاوەیەکی سەربازی لە هێزه‌كانی “هەسەدە” لە دێره‌زوور ڕایگەیاند، دوو چەکداری نەناسراو بە ماتۆڕسکیل ته‌قه‌یان له ئه‌ندامێكی هێزه‌كانمان به‌ناوی “سەلمان عەبود” كه ته‌مه‌نی (تەمەن 28 ساڵ)ه كرد، و به‌هۆیه‌وه بردینداربوو و گواسترایه‌وه بۆ نه‌خۆشخانه.
ئاماژەی بەوەشکرد، له روداوێكی دیكه‌دا چەکدارانی نه‌ناسراو له هەمان شارۆچکە ئه‌ندامێكی دیكه‌ی “هه‌سه‌ده”یان به‌ناوی “لوای حمێدامن” كه ته‌مه‌نی (تەمەن ٢٣ ساڵ)ه کرده ئامانج، كه بۆ پشودان گه‌ڕابۆوه ماڵی خۆی، به‌هۆیه‌وه برینداربوو و گواسترایه‌وه نه‌خۆشخانه.