عه‌فرینی داگیركراو.. میلیشیایه‌كی سه‌ر به‌ توركیا ده‌ست به‌سه‌ر باره‌ زه‌یتونه‌كانی هاووڵاتیاندا ده‌گرێت

عەفرین – نۆرس پرێس

ئه‌مرۆ شەممە میلیشیای حەمزاتی لایەنگری تورکیا دەستیان بەسەر دوو بارهەڵگری زەیتونی هاووڵاتیاندا گرت له‌ گوندێکی گونده‌واری باکوری ڕۆژئاوای عەفرینی داگیركراو، بە بیانووی ڕەتکردنەوەی ئەو باجەی کە بەسەر به‌رهه‌می زەیتوندا سەپێنراوە.

سەرچاوەیەک لە ئەنجومەنی خۆجێیی عەفرینی داگیركراو به‌ نۆرس پرێسی ڕاگەیاند، پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆ، ژماره‌یه‌ك چەکداری سەر بە میلیشیا حەمزاتی لایەنگری تورکیا دەستیان بەسەر دوو بارهەڵگردا گرتووە کە 19 تۆن زەیتونیان بۆ دانیشتوانی گوندی کفر شه‌یل باركردبوو.

ئاماژەی بەوەشکرد، دەستبەسەرداگرتنی ئەو بارهەڵگرانە لە چوارچێوەی سزایەکی بەکۆمەڵدا دێت لەلایەن میلیشیای حەمزاتەوە دژی خەڵکی ئه‌م گونده‌ بەهۆی ڕەتکردنەوەی ئەو باجەی کە بەسەر به‌رهه‌می زەیتون سەپێنراوە بە بیانووی ئەوەی کە میلیشیای حەمزات پارێزگاری لێکردوون بە درێژایی وەرزەکە.

لەبەر ڕۆشنایی نەبوونی یاسا و بوونی هێزی گروپی چه‌كدار لە ناوچەکە، ڕووداوەکانی دەستبەسەرداگرتنی موڵک و ماڵی دانیشتوانی ناوچه‌كانی عەفرینی داگیركراو و بڕینی دارەکانیان رۆژانه‌ دووبارە دەبنەوە.

ئامادەکردنی: هانی سالم – داڕشتنه‌وه‌ی: ئەحمەد عوسمان