له گونده‌واری ره‌ققه سێ چه‌كداری میلیشیایه‌كی سه‌ر به توركیا کوژران
ڕەققە – نۆرس پرێس
ئه‌مرۆ شەممە، سێ ئەندامی گروپێكی لایەنگری تورکیا کوژران و دووی دیکەش برینداربوون، له ئه‌نجامی ته‌قینه‌وه‌ی بۆمبێكی چێندراو به ئۆتۆمبێلە سەربازییەکەیان له‌و كاته‌ی بەرەو گوندی عه‌لی باجلیه له باشووری گونده‌واری گرێ سپی لە باکووری ڕەققە به‌ڕێوه‌بوون.
سه‌رچاوه‌یه‌كی سه‌ربازی به نۆرس پرێس راگه‌یاندوه به‌هۆی ئه‌م به ئامانجگرتنه‌وه سێ ئەندامی میلیشیای ئه‌حرار شه‌رقییه‌ی لایه‌نگری توركیا كوژران و دوو ئەندامی دیکەش برینداربوون، باری تەندروستی برینداره‌كان ناجێگیرە و گواستراونەتەوە بۆ نەخۆشخانەی گرێ سپی داگیركراو له رۆژئاوای كوردستان.
ئه‌مه چوارەم به ئامانجگرتنی له‌م شێوه‌یه لە ناوچەی گرێ سپی و سه‌رێ كانی لە رۆژئاوای كوردستان له ماوه‌ی ئه‌م مانگەدا، بەبێ ئەوەی هیچ لایەنێک به‌رپرسیارێتی خۆی له‌م به ئامانجگرتنانه رابگه‌یه‌نێت. بەگوێرەی ئەو سەرچاوەیە، گروپی شورته‌ی عه‌سكه‌ری بە پاڵپشتی ئەندامانی میلیشیای حەمزاتی لایەنگری تورکیا، شوێنی رووداوه‌كان گه‌مارۆ داوه