بەهۆی بۆردومانی حکومەت بۆ سەر ئیدلب زیاتر لە 30 کەس بوونه قوربانی
ئیدلب – نۆرس پرێس
ئێوارەی ئه‌مڕۆ هێزەکانی حکومەتی دیمەشق بۆردومانەکانیان بۆ سەر شاری ئیدلب و دەوروبەری ده‌ستپێكرده‌وه و لە ئەنجامدا ژماره‌یه‌ك هاووڵاتی بوونه قوربانی.
سه ڕچاوه خۆجێیه‌کان ڕایانگه‌یاند، بۆردومانی حکومه ت به‌موشه‌ک بووه بۆ سه‌ر ده‌وروبه‌ری شاری ئیدلب له ئه‌نجامدا شه‌ش كه‌س کوژراون، دوو له كوژراوه‌كانیش منداڵن.
ئاماژە بەوەشکراوە، لە بۆردومانەکەدا 27 کەس برینداربوون کە چواریان منداڵن. بۆردومانەکە گەڕەکی سناعە لە ئیدلب و شاری سەرمینی لە ڕۆژهەڵاتی ئەو شارە كردووه‌ته ئامانج.
به‌پێی ئەو سەرچاوانە لەژێر ڕۆشنایی بەردەوامی بۆردومانەکانی سەر شاری سەرمین پێده‌چێت ژمارەی قوربانییەکان به‌رزببنه‌وه.