درعا.. ته‌قینه‌وه‌ی بۆمبێكی چێندراو، ئه‌ندامانی خێزانێكی كرده‌ قوربانی

درعا – نۆرس پرێس

ئەمڕۆ، لە گونده‌واری ڕۆژئاوای درعا لە باشووری سوریا، له‌ ئه‌نجامی تەقینەوەی بۆمبێكی چێندراو، ژنێک گیانی لەدەستدا و دوو منداڵی برینداربوون.

شایەتحاڵێک بە نۆرس پرێسی ڕاگەیاند، ئه‌و ژنه‌ی گیانی له‌ ده‌ستداوه‌ ناوی فاتیمە عەبدولمەجیده‌، هەروەها دوو منداڵەکەی بە سەختی برینداربوون بەهۆی تەقینەوەی تەقەمەنی کە لەلایەن کەسانی نەناسراوەوە چێندرابوو لە نزیک شارۆچکەی شێخ سەعد لە گونده‌واری درعا. دوو منداڵە بریندارەكه‌ گواستراونەتەوە بۆ نەخۆشخانەی نیشتیمانیی درعا، برینی یه‌كێكیان سه‌خته‌ و قۆڵێكی لەدەستداوە .

پێشتر ناوچه‌كانی گونده‌واری رۆژئاوای درعا‌ رووبه‌ڕووی به‌ ئامانجگرتنی زۆر بوونه‌ته‌وه‌ و ئۆتۆمبێلە سەربازییەکانی سەر بە هێزەکانی حکومەتی سوریا کراونەتە ئامانج.

ئامادەکردنی: موئەیەد ئه‌شقه‌ر – داڕشتنه‌وه‌ی: تەیسر محه‌مه‌د