بەهۆی بۆردومانی تورکیا بۆ سەر گونده‌واری حەسەکە چوار کەس لە خێزانێک برینداربوون
حه‌سه‌كه – نۆرس پرێس
بەرەبەیانی ڕۆژی شەممە، بەهۆی بۆردومانی تورکیا بۆ سەر گوندێکی ڕۆژئاوای گونده‌واری تەل تەمر لە باکووری حەسەکەی رۆژئاوای كوردستان، چوار کەس لە خێزانێک برینداربوون کە یه‌كێكیان منداڵه.
سەرچاوە خۆجێییەکان بە نۆرس پرێسیان ڕاگەیاند، هێزه‌كانی تورکیا گوندی ئەلدەشیشەی گونده‌واری ڕۆژئاوای تەل تەمریان بۆردومانكرد، و لە ئەنجامدا موشه‌كێك كه‌وته ماڵێكه‌وه و چوار کەس برینداربوون.

سەرچاوەیەکی پزیشکی بۆ نۆرس پرێس رایگه‌یاند، له ئه‌نجامی بۆردومانه‌كه‌دا مۆنا عەبدولسەلام ته‌مه‌ن (١٢ ساڵ) و براکەی کەمال عەبدولسەلام ته‌مه‌ن(١٨ ساڵ)، به سه‌ختی برینداربوون.
راشیگه‌یاند، به‌ڵام باوکیان عەبدولسەلام محه‌مه‌د و دایکیان نوریە برینه‌كه‌یان سووكه.