به‌رپرسێكی به‌ڕێوه‌به‌رێتی خۆسه‌ر چه‌ند لایه‌نێك به به‌رپرس ده‌داته قه‌ڵه‌م له بڕینی ئاوی حه‌سه‌كه
حه‌سه‌كه- نۆرس پرێس
نه‌وار مه‌حمود سه‌بری، هاوسه‌رۆكی به‌ڕێوه‌به‌رێتی ئاوی خواردنه‌وه له كه‌رتی حه‌سه‌كه، ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه چه‌ند لایه‌نێكی به به‌رپرس زانی له بڕینی ئاوی خواردنه‌وه له شاره‌كه به تایبه‌ت توركیا‌و گروپه چه‌كداره‌كانی لایه‌نگری.
سه‌بری باسی له‌وه‌كرد، پێش ئه‌وه‌ی داگیركاری توركیا روبدات له سه‌رێكانی، وێستگەى ئاوی عه‌لوك به‌شی پێویستی سێیه‌كی شاره‌كه‌ی ده‌كرد، هه‌ندێك كاتی دەستپێوەگرتندا بۆ دو كه‌رتی شاره‌كه له كۆی پێنج كه‌رت به‌رده‌درایه‌وه.
“له دوای داگیركردنی سه‌رێ كانی، توركیا‌و گروپه چه‌كداره‌كانی لایه‌نگری ئاوی ئه‌و وێستگه‌یه وه‌ك كارتێكی فشار به‌كاردێنن دژ به به‌ڕێوه‌به‌رێتی خۆسه‌ر به‌بێ ره‌چاوكردنی لایه‌نی مرۆیی”، به‌پێی ئه‌وه‌ی هاوسه‌رۆكی به‌ڕێوه‌به‌رێتی ئاوی خواردنه‌وه له كه‌رتی حه‌سه‌كه گوزارشتی لێ‌كرد.
له وێستگه‌ی ئاوی عه‌لوك، كه سه‌رچاوه‌ی سه‌ره‌كی ئاوی شاری حه‌سه‌كه‌یه، 30 بیر هه‌یه و 30 دینه‌مۆ ئیشی رۆكردنی ئاوی بیره‌كان ده‌كه‌ن.
ئه‌وه‌ی له ئێستادا كاری پێده‌كرێت 18 بیره له‌گه‌ڵ سێ دینه‌مۆ، به وته‌ی نه‌وار مه‌حمود سه‌بری.
ئه‌وه‌ش له كاتێكدایه به‌ڕێوه‌به‌رێتی خۆسه‌ر كاره‌بای وێستگه‌كه‌ی دابین كردوه‌و 8 مێگا كاره‌بای بۆ ده‌نێرێت.
ئه‌و به‌رپرسه داواشیكرد رێكخراوه نێوده‌وڵه‌تی و مرۆییه‌كان به ئه‌ركی خۆیان هه‌ستن و فشار له توركیا بكه‌ن وێستگه له ململانێكان دوربخرێته‌وه.
داواشی له روسیا كرد ده‌ستوه‌ردان بكات و سنورێك بۆ زیاده‌ڕه‌وییه‌كان بۆ سه‌ر ئه‌و بۆرییانه دابنێت كه ئاوه‌كه ده‌گوازنه‌وه.
ملیۆن و نیوێك كه‌س سود له ئاوی ئه‌و وێستگه‌یه ده‌بینن و ماوه‌ی 25 رۆژه ئاو نه‌گه‌شتوه‌ته گه‌ڕه‌كه‌كانی حه‌سه‌كه، ئه‌وه‌ش دانیشتوانی شاره‌كه‌ی ناچاركردوه ئاو بكڕن.
له 2019وه كه توركیا ده‌ستی به‌سه‌ر سه‌رێكانیدا گرتوه، 25 جار ئاوی وێستگه‌ی عه‌لوكیان له حه‌سه بڕیوه، بەوهۆیە له په‌نای گه‌رمای هاویندا، ماوه‌ی سێ ساڵه شاری حه‌سه‌كه‌و گونده‌وارییەکەى، روبه‌ڕوی كه‌م ئاوی بونه‌ته‌وه.