ده‌سته‌ی “تەحریر شام” لە کەمپێكی ئیدلب 13 كه‌سیان ده‌ستگیركرد
ئیدلب – نۆرس پرێس
ئه‌مڕۆ هەینی، ده‌سته‌ی تەحریر شام (بەرەی نوسرە) ی پێشوو هەڵیکوتایە سەر کەمپی کیلی لە باکووری ئیدلب و 13 کەسیان دەستگیرکرد، بە تۆمەتی پلاندانان بۆ ئەنجامدانی خۆپیشاندان لەدژی ئه‌م گروپه چه‌كداره، له‌نێو ده‌ستگیركراوه‌كاندا ژنێکی تەمەن سی ساڵان هه‌یه،.
سه‌رچاوه‌یه‌كی کارگێڕی لە کەمپی کیلی رایگه‌یاندووه، نیوه‌ڕۆی ئه‌مرۆ دەزگای ئه‌منی سه‌ر به ده‌سته‌ی تەحریر شام هەڵیانکوتایە سەر نۆ خێمە لە کەمپی کیلی و 13 کەسیان دەستگیرکرد بە تۆمەتی پلاندانان بۆ خۆپیشاندانی دژە ده‌سته‌ی ته‌حریر شام .
ئاماژەی بەوەشکردووه، لەماوەی 25 ڕۆژی رابردوودا ئه‌مه هه‌ڵمه‌تی چوارەم دەستگیرکردنە لەم كه‌مپه‌په، له‌و ماوه‌یه‌شدا ژمارەی دەستگیرکراوەکان گەیشتووه‌ته 36 کەس.
ئەو سەرچاوەیە ئەوەشی خستەڕوو، ئەو دەستگیرکراوانە بە ئامانجی تەواوکردنی لێکۆڵینەوەکانیان بۆ ناوەندێكی ئه‌منی گواستراونەتەوە لە شاری ئیدلب.