ئینتەرمیلان ماوەی درێژكردنه‌وه‌ی گرێبەستەکەی لاوتارۆ مارتێنێز ئاشکرا دەکات

پێپی مارۆتا بەڕێوەبەری جێبەجێکاری یانه‌ی ئینتەرمیلانی ئیتاڵی وردەکاری گرێبەستە نوێیەکەی یاریزانی ئه‌رجه‌نتینی لاوتارۆ مارتینێز له‌گه‌ڵ ئینته‌ر ئاشکرا ده‌كات.

مارۆتا لە لێدوانێکدا کە فابریزیۆ ڕۆمانۆ رۆژنامه‌نووس و شارەزای بازاڕی گواستنەوەی یاریزانان لە ڕێگەی هەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی ئێكس، بڵاویكردووه‌ته‌وه‌، ئاماژه‌ به‌وه‌كراوه‌، گفتوگۆی باشمان هه‌یه‌ بۆ درێژکردنەوەی گرێبەستی لاوتارۆ، گرێبەستە نوێیەکە بۆ پێنج ساڵی داهاتوو ده‌بێت، ئه‌و یاریزانه‌ ئینتەرمیلانی خۆشدەوێت، دانوستانەکانیش لەگەڵیدا بەباشی بەڕێوەدەچن.

گرێبەستی لاوتارۆ مارتینێز (26 ساڵ) لە هاوینی 2026 کۆتایی دێت، ئه‌مه‌ له‌ كاتێكدا هەندێک لە ڕاپۆرتە ڕۆژنامەوانییەکان ئاماژە بەوە دەکەن گرێبەستەکەی بۆ دوو وەرزی دیکە و تا هاوینی 2028 درێژدەکاتەوە.

هه‌ر به‌ پێی راپۆرته‌كان، لاوتارۆ زۆرترین بڕی مووچە لە ئینتەرمیلان وەردەگرێت کە دەگاتە ٧ ملیۆن یۆرۆ.