هه‌ولێر.. دڕۆنێكی بۆمب رێژكراو خۆی به باڵەخانەیەکی مەدەنیدا کێشا
له هه‌ولێر درۆنێکی بۆمبڕێژکراو خۆی بە باڵەخانەیەکی مەدەنیدا کێشا. بەگوێرەی زانیارییەکانی دژەتیرۆری کوردستان، ئێوارەی ئەمڕۆ كاتژمێر شه‌ش و پێنج خولهك، درۆنێکی بۆمبڕێژکراو لە شاری هەولێر خۆی بە باڵەخانەیەکی مەدەنیدا کێشا، خۆشبەختانە هیچ زیانێکی گیانیی لێ نەکەوتووه‌ته‌وه.
هه‌ر له‌باره‌ی ئه‌م هێرشه له راگەیەندراوێک ئەنجومەنی ئاسایشی هەرێمی کوردستان ئاماژه‌ی به‌وه‌كردووه وێڕای سەرکۆنەکردنی ئەم هێرشە لە دژی هاووڵاتییانی کوردستان، حکومەتی فیدراڵی عێراق بە بەرپرسیار دەزانین لە ڕاگرتنی ئەم هەوڵانەی گروپە لەیاسادەرچووەکان.
له دوای سه‌رهه‌ڵدانی شه‌ڕی نێوان ئیسرائیل و بزوتنه‌وه‌ی حه‌ماس، بنكه‌كانی ئه‌مه‌ریكا و هێزه‌كانی هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی رۆژانه رووبه‌ڕووی هێرشی گروپه چه‌كداره‌كان ده‌بنه‌وه، ئه‌مڕۆش جیا له‌و دڕۆنه بۆمب ڕێژكراوهی ئاڕاسته‌ی هه‌ولێر كرا، له سوریا و عێراق چه‌ند بنكه‌یه‌كی ئه‌مه‌ریكا و هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی رووبه‌ڕووی هێرشی گروپی چه‌كداری مقاوه‌مه‌ی ئیسلامی بوونه‌وه.