جارێكی دیكه گروپه چه‌كداره‌كان، بنكه‌كانی ئه‌مه‌ریكا لە عێراق و سوریا ده‌كه‌نه ئامانج
دیمەشق – نۆرس پرێس
ئه‌مڕۆ هەینی، گروپی چه‌كداری “مقاوه‌مه‌ی ئیسلامی لە عێراق” بەرپرسیارێتی خۆی لە بە ئامانجگرتنی دوو بنکەی ئەمریکی ڕاگەیاند، یەکەمیان لە کێڵگەی نەوتی کۆنیکۆ لە گونده‌واری دێرەزوور لە سوریا و ئه‌وی تریان بنکەی (عەین ئەسەد) لە ئەنباری ڕۆژئاوای عێراق.
ئه‌مه له كاتێكدایه هێزەکانی ئەمریکا لە عێراق و سوریا لە 17ی تشرینی یه‌كه‌می ڕابردووەوە نزیکەی 70 جار هێرشیان کراوەتە سەر و بەگوێرەی پێنتاگۆن 62 سەربازی ئەمریکی برینداربوون.
“مقاوه‌مه‌ی ئیسلامی لە عێراق” ئەمڕۆ لە دوو راگه‌یاندراوی جیادا ڕایگەیاندووە به مووشەک بنکەیەکی ئەمریکی لە کێڵگەی نەوتی کۆنیکۆ لە سوریا کردۆتە ئامانج. هه‌روه‌ها له هێرشێكی تردا بنکەی عەین ئەسەد لە ڕۆژئاوای عێراقی کردووه‌تە ئامانج و له هێرشه‌كاندا ئامانجیان پێكاوه.