حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بودجه‌ی ته‌رخانكرد بۆ لابردنی خۆڵ و خاشاكی كه‌مپه‌كانی په‌نابه‌ری رۆژئاوای كوردستان
هه‌ولێر- نۆرس پرێس
ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه له كه‌مپی كه‌ورگۆسك، كه په‌نابه‌رانی رۆژئاوای كوردستان له خۆده‌گرێت، ده‌ستكرا به لابردنی خۆڵ و خاشاكی كهڵهكهبو دوای ئه‌وه‌ی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بڕه پاره‌ی پێویستی بۆ ئه‌و مه‌به‌سته دیاریكرد.
ماوه‌ی مانگ و نیوێكه په‌نابه‌رانی رۆژئاوای كوردستان به ده‌ست كه‌ڵه‌كه‌بونی خۆڵ و خاشاك و پاشماوه‌وه ده‌ناڵێنن به‌هۆی وه‌ستاندنی بڕه‌و پاره‌ی پێویست بۆ ئه‌و خزمه‌تگوزارییه له‌لایه‌ن نه‌ته‌وه یه‌كگرتوه‌كانه‌وه.
له‌و كاته‌وه په‌نابه‌رانی رۆژئاوا ناچارن له به‌رده‌م نوسینگه‌ی نه‌ته‌وه یه‌كگرتوه‌كان له ناو كه‌مپه‌كه پاشماوه‌كان بسوتێنن و له به‌رده‌م نوسینگه‌ی سه‌ره‌كیشیان له هه‌ولێر خۆپیشاندانیان كرد.
حه‌سه‌ن خه‌لیل، یه‌كێك له په‌نابه‌ران له ناو كه‌مپه‌كه‌دا باسی له‌وه‌كرد، گۆڕه‌پانی نزیك له ماڵه‌كه‌ی بوبوه شوێنی فڕێدانی پاشماوه‌كان، ئه‌مڕۆ خۆشحاڵبو كه حكومه‌تی هه‌رێم ئۆتۆمۆبێل و ئامێری ته‌رخانكردوه بۆ فڕێدانی خۆڵ و خاشاكه‌كه.
ناڕه‌زایی دانیشتوانی ئه‌و كه‌مپه بۆ ئه‌و مه‌به‌سته گه‌یه‌نرایه لای لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كانی حكومه‌تی هه‌رێم و له‌لایه‌ن رێكخراوی بارزانی خێرخوازیشه‌وه هاوكاری چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كه كراوه.
ئیمان جه‌به‌لی، به‌ڕێوه‌به‌ری كه‌مپه‌كه بۆ نۆرس پرێس وتی، “پاش ئه‌وه‌ی نه‌ته‌وه یه‌كگرتوه‌كان خزمه‌تگوزارییه‌كانی تایبه‌ت به فڕێدانی خۆڵ و خاشاكی وه‌ستاند، له سه‌ره‌تای مانگی شه‌شه‌وه، خۆڵ و خاشاك له ناو كه‌مپه‌كه كه‌ڵه‌كه بوه، ئه‌وه‌ش مه‌ترسی له‌سه‌ر ژیانی خێزانه په‌نابه‌ره‌كان دروستكرد.”
باسی له‌وه‌شكرد، دوای چه‌ند كۆبونه‌وه‌یه‌ك له‌گه‌ڵ لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كانی هه‌رێم به هاوكاری له‌گه‌ڵ رێكخراوی خێرخوازی بارزانی، حكومه‌تی هه‌رێم بودجه‌ی بۆ فڕێدانی خۆڵ و خاشاكه‌كه ته‌رخانكرد.”
به وته‌ی جه‌به‌لی حه‌وت هه‌زار خێزان له چوار كه‌مپ سود له‌و بڕیاره وه‌رده‌گرن.
له 2011وه هه‌رێمی كوردستان بوه به په‌ناگه‌ی هاوڵاتیانی رۆژئاوای كوردستان و چه‌ند ناوچه‌یه‌كی تری سوریا و له ئێستادا 10 كه‌مپی په‌نابه‌رییان له شاره‌كانی دهۆك و هه‌ولێر و سلێمانی هه‌یه.