خولی ئیتاڵی.. له یارییه‌كی به‌هێزدا یۆڤانتۆس رووبه‌ڕووی ناپۆلی ده‌بێته‌وه
له هه‌فته‌ی پازده‌مینی خولی ئیتاڵی، ئه‌مڕۆ له یارییه‌كی به‌هێزدا یانه‌ی یۆڤانتۆس رووبه‌ڕووی یانه‌ی ناپۆلی ده‌بێته‌وه، به بردنه‌وه یۆڤانتۆس به شێوه‌یه‌كی كاتی دێته پله‌ی یه‌كه‌می ریزبه‌ندی.
یارییه‌كه كاتژمێر 10:45 ی شه‌و، له نێو یاریگای یانه‌ی یۆڤانتۆس به‌ڕێوه‌ده‌چێت، ئه‌ركی یۆڤی ئاسان نابێت به تایبه‌ت كاتێك رووبه‌ڕووی یانه‌یه‌كی به‌هێز و پاڵه‌وانی ساڵی رابردووی خولی ئیتاڵی ده‌بێته‌وه، كه كۆمه‌ڵێك یاریزانی به‌هێز له پێكهاته‌كه‌یدایه به تایبه‌ت له هێڵی هێرشبه‌ری.
پێش به‌ڕێوه‌چوونی ئه‌م یارییه یۆڤانتۆس به 33 خاڵ له پله‌ی دووه‌می ریزبه‌ندییدایه و به دوو خاڵ له دوای ئینته‌ر میلانی پێشه‌نگه‌وه دێت كه 35 خاڵی هه‌یه، ناپۆلیش به 24 خاڵ له پله‌ی پێنجه‌مدایه، به بردنه‌وه یۆڤانتۆس به شێوه‌یه‌كی كاتی دێته پله‌ی یه‌كه‌می ریزبه‌ندی، به‌ڵام ئه‌ركه‌كه‌ی ئاسان نییه.