ئەنجومەنی پیرانی ئەمریکا پرۆژەیاسای کشانەوەی هێزەکانی ئەمریکا لە سووریا رەتدەکاتەوە

هەولێر – نۆرس پرێس

دوێنێ پێنجشەممە، ئەنجومەنی پیرانی ئەمریکا پڕۆژە یاسایەکی رەتکردەوە کە داوای کشانەوەی هێزەکانی ئەمریکا دەکات لە سووریا.

لە کۆتایی مانگی تشرینی دووەمی رابردوودا، نووسینگەی سیناتۆرێکی کۆمارییەکان راند پاوڵ، لە ویلایەتی کێنتاکی، ڕایگەیاندبوو کە ڕەشنووسێکی یاسایەکی پێشکەش کردووە، کە داوای کشانەوەی هێزە ئەمریکییەکان دەکات لە سووریا.

ئەنجومەنی پیران بە 84 دەنگی نەخێر دەنگی دا و 13 دەنگیش پشتگیریان لە داواکە کرد.

نزیکەی 900 سەربازی ئەمریکی لە سووریا بوونیان هەیە، کە ئەرکێکی هاوبەشیان لەگەڵ هێزەکانی سوریای دیموکراتدا پێسپێراوە بۆ بەرەنگاربوونەوەی داعش.

لە رۆژی 28ی مانگی رابردوودا، ماڵپەڕی ئەلمۆنیتەری ئەمریکی چاوپێکەوتنێکی درێژخایەنی لەگەڵ جەنەڕاڵ مەزڵوم عەبدی، فەرماندەی گشتیی هێزەکانی سووریای دیموکراتی کوردستانی رۆژئاوا بڵاوکردەوە و تیایدا رایگەیاندبوو، ئەمریکا “بەهۆی گرژییەکانی ناوچەکەوە لە سووریا ناکشێتەوە”.

جگە لەوەش، سیناتۆری کۆمارییەکان لە ویلایەتی کێنتاکییەوە، راند پاوڵ، لە بڵاوکراوەیەکیدا لە هەژماری خۆی لەسەر پلاتفۆرمی “X” رایگەیاند کە رەشنووسی بڕیارنامەی کشانەوەی 900 سەربازەکەی ئەمریکا لە سووریا شکستی هێناوە”.

ئامادەکردن و داڕشتنەوەی: مالین محەمەد