هەواڵگری تورکیا دەستبەسەرکراوه كورده‌كانی عه‌فرین دەگوازێتەوە بۆ نێو خاكی توركيا
عەفرین – نۆرس پرێس
ئه‌مڕۆ پێنجشەممە، دەسەڵاتدارانی تورکیا بە هاوکاری میلیشیاكانی سوپای نیشتمانیی سه‌ر به‌خۆیانه‌وه، ١٢ هاوڵاتی خه‌ڵكی رۆژئاوای كوردستانیان گواستەوە بۆ زیندانه‌كانی توركیا کە سێ كه‌سیان کچ بوون، بە تۆمەتی کارکردنیان له‌گه‌ل “پارتی كرێكارانی كوردستان”.
لە ماوەی مانگی تشرینی دووەمی ڕابردوودا، هەواڵگریی تورکیا زیاتر لە 60 دەستگیرکراوی كوردی لە زیندانەکانی میلیشیاكانی لە ناوچه‌كانی گرێ سپی و سه‌رێ كانی و عه‌فرین و زیندانی سجۆی باشووری ئه‌عزاز، گواسته‌وه بۆ زیندانەکانی نێو توركیا.
سەرچاوەیەک لە میلیشیاكانی سه‌ر به توركیا، بە نۆرس پرێسی ڕاگەیاند، هەواڵگری تورکیا، بە هەماهەنگی لەگەڵ پۆلیسی سەربازی، سەرلەبەیانی ئەمڕۆ 12 دەستگیرکراوی كوردیان لە زیندانی كه‌فر جه‌نه گواستەوە بۆ خاکی تورکیا، لە ڕێگەی دەروازەی سنووری ئه‌لحه‌مام.
ئاماژەی بەوەشکرد، ئەو دەستگیرکراوانە ماوەی سێ مانگە لە زیندانه‌كانی ئه‌و ناوچانه بوون کە پێشتر باسمان کرد، و لەکاتی هەوڵدانیان بۆ په‌ڕینه‌وه بۆ خاكی توركیا به تومه‌تی كاركردن له‌گه‌ل پارتی كرێكارانی كوردستان دەستگیرکران.
سەرچاوەکە ئاماژەی بەوەشکردووە، لەنێو دەستگیرکراوەکاندا سێ کچ هەبوون ناويان سەحەر خانی (20 ساڵ)، جوری سرور (22 ساڵ)، و ئاروە محەمەد (27 ساڵ)ه.