مایکڵ رۆبن بۆ نۆرس پرێس: کۆنگرێس رەزامەندی دەرنەبڕیووە لە سەر پرۆژەی کشانەوە لە سووریا

واشنتۆن – نۆرس پرێس

مایکل رۆبن، راوێژکاری پێشووی پنتاگۆن و هاوکارێکی باڵای دامەزراوەی ئەمریکی “ئینتەرپڕایز”، رایگەیاند، کۆنگرێسی ئەمریکا رەشنووسی پڕۆژە یاسای کشانەوە لە سووریا “پەسەند ناکات”.

لە کۆتایی مانگی رابردوودا، نووسینگەی سیناتۆری کۆمارییەکان لە ویلایەتی کێنتاکی، راند پاوڵ، رایگەیاندبوو کە پڕۆژە یاسایەکی پێشکەش کردووە بۆ کشانەوەی هێزە ئەمریکییەکان لە سووریا.

رۆبن لە لێدوانێکدا بۆ نۆرس پرێس رایگەیاندووە، “گومانی هەیە” لە توانای پۆڵ، بۆ کۆکردنەوەی پشتیوانی بۆ پڕۆژەکەی، چونکە “وەبەرهێنانە تاڕادەیەک کەمەکەی ئەمریکا لە باکووری سووریا دەستکەوتی گەورە بەدەستدەهێنێت، ئەویش بەهۆی هاوبەشییان لەگەڵ هێزەکانی سوریای دیموکرات”.

ئاماژەی بەوەشکرد، دەبێت واشنتۆن وەبەرهێنان و پاڵپشتی سەربازی بۆ بەڕێوبەریی خۆسەریی زیاد بکات، هەرچەندە بەدووری دەزانرێت بەهۆی شەڕی ئۆکرانیا و غەززەوە پشتیوانیی زیاتری لەو شێوەیە بەدەست بێت.

سەبارەت بە ئاساییکردنەوەی پەیوەندییەکاناین لەگەڵ ئەسەد، رۆبن باوەڕی خۆی دەربڕی کە ڕەنگە وڵاتانی دیکە بەرەو ئاساییبوونەوە هەنگاو بنێن، بەڵام لە واشنتۆن کۆدەنگییەک هەیە کە ئەسەد “نابێت لە رووی داراییەوە سوود لەو کۆمەڵکوژییە ببینێت کە ئەنجامی داوە”.

ئاماژەی بەوەش کرد، کە لەگەڵ تێپەڕبوونی کاتدا، رەنگە توندی هەڵوێستی ئەمریکا لەمڕوەوە بگۆڕێت، بەڵام باشترین رێگا بۆ کاریگەری لەسەر گۆڕانکاری ئەوەیە کە “ئەسەد” هەڵوێستی خۆی بگۆڕێت و دەستبەرداری ئێران و حیزبوڵا بێت و هەڵوێستێکی بێلایەنتر بەرامبەر بە رووسیا بگرێتەبەر.

ئامادەکردنی: هەدیل عوەیس – داڕشتنەوەی: عەگید مشمش