پنتاگۆن کوژرانی 8 سەربازی ئەمریکی لە ژاپۆن راگەیاند

دیمەشق – نۆرس پرێس

پنتاگۆن رایگەیاند، بەهۆی کەوتنەخوارەوەی فڕۆکەیەکی سەر بە فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنە تایبەتەکانی هێزی ئاسمانیەوە لە ژاپۆن، هەشت سەربازی ئەمریکی گیانیان لەدەستداوە.

چوارشەممەی رابردووش، فڕۆکەیەکی سەربازی جۆری”ئۆسپرێی” ئەمریکی لە نزیک دوورگەی یاکوشیما لە باشووری ژاپۆن کەوتە خوارەوە.

دوێنێ سێشەممە، پات رایدەر، سکرتێری گشتیی رۆژنامەوانی پنتاگۆن لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، لە کۆی ئەو هەشت فڕۆکەوانەی لە کاتی رووداوەکەدا لەناو فڕۆکەکەدا بوون، تەرمی سێ فڕۆکەوان دەرهێنراونەتەوە، هەروەها شوێنی تەرمی سێ فڕۆکەوانی دیکە دیاریکراوە و لە پرۆسەی دەرهێنانەوەدان.

ئاماژەی بەوەشکرد، لەئێستادا لە ئۆپەراسیۆنی رزگارکردنی فڕۆکەکەدا، هەوڵی دۆزینەوە و وەرگرتنەوەی تەرمی ئەو دوو فڕۆکەوانەی دیکە دەدرێت، کە ماونەتەوە، سکرتێری پنتاگۆنیش سوپاسی حکومەتی ژاپۆنی کرد بۆ هاوکاریکردنیان.

ئامادەکردن و داڕشتنەوەی: تەیسر محەمەد