سوپای پاسدارانی ئێران دەست بەسەرداگرتنی دوو کەشتی نەوتهەڵگر لە کەنداو رادەگەیەنێت
دیمەشق – نۆرس پرێس
هێزی دەریایی سپای پاسدارانی شۆڕشی ئیسلامیی ئێران رایدەگەیەنێت: دوو کەشتییان ڕاگرتووە کە سووتەمەنی قاچاخیان هەڵگرتبوو، لە باشووری دوورگەی ئەبو موسا لە کەنداوی عەرەبی.
فەرماندەیەكی هێزی دەریایی سوپای پاسدارانی ئێران لە راگەیەندراوێكدا ئاماژەی بەوەكردووە، دەستیان بەسەر دوو کەشتیدا گرتووە کە چوار ملیۆن و 500 هەزار لیتر سووتەمەنی قاچاخیان هەڵگرتبوو، ئەو دوو كەشتیەش تیمێكی 34 كەسی لەناودابووە.
بەپێی زانیارییەكانی ئەمریکا، لە ماوەی دوو ساڵی ڕابردوودا، ئێران دەستی بەسەر نزیکەی 20 کەشتی نێودەوڵەتیدا گرتووە لە ناوچەکەدا یان هەوڵی کۆنترۆڵکردنی داوە.
لە ناوەڕاستی مانگی ئەیلولدا، هێزی دەریایی سوپای پاسداران دەستبەسەرداگرتنی دوو کەشتیی بە ئاڵای پەنەما ڕاگەیاند کە یەک ملیۆن و 500 هەزار لیتر سووتەمەنی بار كردبوو لەگەڵ تیمێكی 37 كەسی.
لە 5 ی مانگی تەمموززی رابردووش ئەمەریکا ڕایگەیاند هێزەکانیان ڕێگرییان كردووە لە دوو هەوڵی ئێران کرد بۆ دەستبەسەرداگرتنی کەشتییە بازرگانییە نەوتهەڵگرەکان لە ئاوە نێودەوڵەتییەکانی دەریای عومان.