لە گوندەواری دیمەشق ئەندامێکی هێزەكانی حکومەت کوژرا
دێرەزوور – نۆرس پرێس
دوێنێ سێشەممە ئەندامێکی هێزەکانی حکومەتی دیمەشق بەهۆی تەقینەوەی مین لە گوندەواری دیمەشقی پایتەختی سوریا کوژرا.
سەرچاوەیەکی خۆجێی لە شارۆچکەی ئەلسەیال لە گوندەواری بوکەمال ڕایگەیاند، ئەو كەسەی كوژراوە ناوی “باسل ئەلسەلامە”یە (تەمەن 26 ساڵ)، ئەندامی هێزەکانی حکومەت بووە، لە ئەنجامی تەقینەوەی مینی چێندراو گیانی لەدەستداوە ، لە نزیک شوێنی لە دوما لە گوندەواری دیمەشق.
بەگوێرەی سەرچاوەكە سەرچاوەی مینەکە دەگەڕێتەوە بۆ سەردەمی ململانێی نێوان گروپە ئۆپۆزسیۆنەکان و هێزەکانی حکومەت.
ئەمە لە كاتێكدایە دوێنێ سێشەممە، سێ کەس بریندار بوون کە یەکێکیان منداڵێک بوو، بەهۆی تەقینەوەی بۆمبێکی پاشماوەی جەنگ لە باڵەخانەیەکی چۆڵکراو لە گەڕەکێکی شاری .
سەرچاوەکە بۆ نۆرس پرێس ئاماژەی بەوەکردووە، “ئەلسەلامە” لە شارۆچکەی ئەلسیال لە گوندەواری بوکەمالەوە هاتووە و زیاتر لە ساڵ و نیوێکە ئەندامی فیرقە پیادەی هێزەکانی حکومەت بووە.